پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا وەڵامی توركیا دەداتەوە


ژیان: 
پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا وەڵامی وەزیری دەرەوەی توركیا دەداتەوە لەبارەی رێكردنەوە بۆ ئاوارەكان بەرەو ئەوروپا و تیایدا دەڵێت قبوڵكراو نیە. 

داڤید ساسۆلی، سەرۆكی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا، بە چەند تویتێك وەڵامی وەزیری دەرەوەی  توركیا دەداتەوە دەڵێت: یەكێتی ئەوروپا سوورە لەسەر ئیدانە و سەركۆنەكردنی ئەو هێرشەی توركیا بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا. 

ناوبراو لە چەند تویتێكدا كە ئاراستەی مەولود چاوش ئۆغلچوی كردووە، دەشڵێت: پەرلەمانی ئەوروپا بەبەردەوامی باس لە بابەتی ئاوارەكان دەكات قەبوڵكراو نییە ئەم پرسە، پرسی ئاوارەی هەڵاتوەكانی شەڕ و ئەشكەنجە بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی سیاسی و فشار خستنە سەر ئەوروپا بەكاربهێنرێن.