بکوژی گەنجەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا


ژیان:

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ گەنجێک بەچەقۆ کوژرا ئێوارەی ئەمڕۆ بکوژی گەنجەکە دەستگیرکرا.

لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئاشکرایکردوە: بکوژەکە ناوی ( ک، س، ع) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرە و بەند کراوە.

ئەوەش  لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو لەناو بازاڕی چەمچەماڵ گەنجێک بەناوی (هەڵوێست حسامەدین) بە چەقۆ کوژرا، و قایمقامی چەمچەماڵیش رایگەیاند ئەو گەنجەی کوژراوە تەمەنی ١٩ ساڵە.