خانمە هونەرمەندێکی کورد هاوسەرگیری کرد

وێنەکەی ببینن

ژیان:

خانمە هونەرمەندی کورد لەنجە عەلی پرۆسەیەکی نوێی لە ژیانیدا دەستپێکرد.

لەنجە عەلی خانمە گۆرانیبێژی کورد لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی داناوە و تێیدا ئاماژەی بە چوونە ناو هێلانەی خۆشەویستی کردووە و لەسەر وێنەکە نووسیویەتی: بەشێکی تازە و نازدار لە ژیانم دەستیپێکرد.

لەنجە عەلی یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی کوردستان و ماوەی حەوت ساڵە گۆرانی دەڵێت، تا ئێستا نزیکەی 16 گۆرانی بڵاو کردۆتەوە، 10 ڤیدیۆ کلیپیشی  هەیە و لەدەرەوەی وڵات نیشتەجێیە.