قەڵادزێ؛ پۆلیسێك بریندار دەبێت


ژیان:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند: بەهۆی دەستكاریكردنی چەكەكەی پۆلیسێكی كارەبا برینداربووە.

لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشکرایکرد؛ كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌، بریندارێک بەناوی (ئـ .م. ب) لەدایک بووی ساڵی 1992، پیشەی پۆلیسی کارەبا بە پلەی (پ 2 پ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

ئاماژە بەوەشكراوە"بەوتەی خۆی لەکاتی پاسەوانیدا لە وێستگەی کارەبای قەڵادزێ دەستکاری چەکەکەی لە جۆری (کڵاشینکۆف) کردوە و پاشان گولـلـەیەکی لەدەست دەرچوەو بەر کەلەکەی چەپی کەوتووە"

پۆلیسی قه‌ڵادزێ رایگه‌یاندوه‌، باری تەندروستیی پۆلیسه‌كه‌ جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.