توركیا دەستیكرد بە تاقیكردنەوەی سیستمی بەرگری S400


ژیان: 
هەرچەندە ئەمەریكا فشارێكی زۆر لە توركیا دەكات بۆ ئەوەی دەستبەرداری سیستەمی بەرگری S400 ببێت، بەڵام توركیا دەستیكردووە بە تاقیكردنەوەی سیستمەكە.

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە جۆری F16 بەردەوام بەسەر ئاسمانی ئەنقەرەدا دەسوڕێنەوە بە مەبەستی تاقیكردنەوەی سیستمی بەرگری موشەكی S400ی ڕوسی.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە، فڕۆكە جەنگییە F16كان و فڕۆكەكانی دیكەی سەر بە هێزی ئاسمانی توركیا لە بەرزییەكی كەمدا بەسەر ئاسمانی وڵاتەكەدا دەفڕن بەمەبەستی تاقیكردنەوەی سیستمی بەرگری موشەكی S400رووسی.