فرۆشیاری ناو گەڕەکەکان ئاگادار دەکرێنەوە

گەر پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبن سزا دەدرێن

ژیان:

بەهۆی سكاڵاى هاوڵاتیان و بێزار بوونیان له‌ ده‌نگى بڵندگۆى به‌قاڵ و فرۆشیارى ناو گه‌ڕه‌كه‌كان، لایه‌نى ئیدارى له‌ كه‌لار داوا له‌و كاسبكارانه‌ ده‌كات ده‌نگى بڵندگۆكانیان كه‌مبكه‌نه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن رووبه‌روى سزایان ده‌كه‌نه‌وه‌.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، قائیمقامیەتی قەزای کەلار ڕایدەگەیەنێت: به‌هۆى ئه‌و سكاڵا زۆره‌ى هاوڵاتیان له‌سه‌ر به‌رزى ده‌نگى بڵندگۆى به‌قاڵ و فرۆشیارى ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان كه‌ بوه‌ته‌ هۆى بێزاربوونیان، ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ پێویسته‌ ده‌نگى بڵندگۆ "سه‌ماعه‌"كانتان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك نه‌بێته‌ هۆى بێزارى و نیگه‌رانى هاووڵاتیان.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندنه‌بێت ئیجرائاتى یاسایى له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر رووبه‌ڕووى سزا ده‌كرێته‌وه‌..

له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانى سنورى شارى كه‌لاره‌وه‌ سكاڵایه‌كى زۆر ئاراسته‌ى ئیداره‌ى شار كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگى بڵندگۆى فرۆشیارى ناو گه‌ڕه‌كه‌كان كه‌ بوونه‌ته‌ هۆى بێزاربوونیان.