بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی ئیکسپایەر سەنتەرێکی چاو داخرا


ژیان:

وەزارەتی تەندروستی هەرێم داخستنی سەنتەری ئینگلیزی چاوی لە هەولێر ڕاگەیاند بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی ئیکسپایەر.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا هاتووە؛ ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦/١١/٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتی پشکنین و بەدواداچوونی سەر بەوەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری ئینگلیزی بۆ چاو (M.E.C)لەگەڕەکی بەختیاریی شاری هەولێر داخست.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ سەنتەرەکە پابەندنەبووە بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و  کەموکوڕی لە کارەکانیاندا هەبووە و ماددەی ئیکسپایەریان بەکارهێناوە.

ئەوەش ئاشکراکراوە؛ پەڕای لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو؛ دەبێت سەنتەرەکان پایەندی ڕێنماییەکان بن کە بریتین لە هەڵگرتنی شوێنی دەرمان، بینا و شوێنی دانیشتنی نەخۆش و بەکارهێنانی دەرمان و مادەى ساغ.