نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەلی باپیر لە کۆبوونەوەدایە


ژیان:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆبوونەوەدان.

ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر سەردانی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کرد و لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدان.

تا ئێستا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان بارزانی عەلی باپیر ئاشکرانەکراوە، بەڵام بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئامانجی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ حیزبەکان یەکخستنی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانە لەبەرامبەر گۆڕانکاری و رووداوەکانی عێراق و ناوچەکە.

سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆلای كۆمەڵی ئیسلامی دوای ئەوە دێت دوێنێ سێشەممە لە سلێمانی سەردانی مەكۆی سەرەكی گۆڕان و بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرد لە سلێمانی، ئەمڕۆیش لەگەڵ كۆمەڵ و یەكگرتوو كۆدەبێتەوە.