خەلیل سەركانی: بەشێك لە ئامانجەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ ئەوە بوو گۆڕان لە شێخ جەعفەر ببورێت


ژیان: 
هەڵسوڕاوێكی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات كە بەشێك لە ئامانجی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی هێنانی جێگرەكەی بووە بۆ ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لێی ببورن. 

خەلیل سەركانی، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبارەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەو سەردانە ئەركی خۆیەتی و دەبیت سەردانی هەموولایەنەكانیش بكات و ئەو سەردانەش مەبەستەكانی فراوانە لەوانەیە یەكێك لە مەبەستەكانی ئاشتكردنەوەی شێخ جەعفەر بووە. 

ناوبراو لە بەرنامەی پێوار رونیكردەوە: پەیوەندی نێوان لایەنەكان خراپ نیە وەك بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندیەكانمان لەگەڵ پارتی خۆشە، ئەگەر ئاڵۆزیش هەبێت یان نەبێت بۆ سەرۆكی هەرێم ئەركی خۆیەتی كە لەگەڵ هەموو لایەنەكان گفتوگۆ بكات. 

تەواوی بەرنامەی پێوار كە بەرنامەیەكی سیاسی رۆژانەی لە وێب تیڤی ژیان-ە لەلایەن نیان محەمەد ئامادە و پێشكەش دەكرێت و گفتوگۆی بابەتە سیاسیەكانی رۆژانە دەكات.   

"