سۆران؛ تەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی دۆزرایەوە


ژیان:

وته‌بێژی پۆلیسی سۆران ئاشكرایكرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هاوڵاتیه‌ك كه‌ خۆی خنكاندووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی له‌ سۆران دۆزراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست (تۆڕی هەواڵی ژیان) كه‌وتووه‌، موقه‌ده‌م شه‌ماڵ‌ دێواری‌ وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ پۆلیسی‌ سۆران رایگه‌یاند كه‌ "ئه‌مڕۆ به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ 28ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2019 ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌بونی روداوێكی مردن له‌گه‌ڕه‌كی مجه‌مه‌ع گه‌ڵاڵه‌ له‌ سۆران".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "دوای گەیشتنی تیمەكانمان بۆ شوێنی رووداوەکە تەرمەكە لەسەر زه‌وی كەوتبوو بەپێی قسەی شایەد حاڵەكان و كەسوكاری لە ماڵەوە خۆی هەڵواسی بوو خۆی خنكاندووە".

وتیشی‌ "گه‌نجه‌كه‌ ناوی (ك. ر. خ.)ه‌ و پیشه‌ی‌ كاسبه‌ و له‌ دایكبووی‌ ساڵی‌ 1986ه‌ و دانیشتووی سۆران مجه‌مه‌عی‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌".

راشیگه‌یاند: تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوه‌ لەسەر فەرمانی دادوەر لێكۆڵینه‌وە دەستی پێ كردوەو پەراوی بۆ کراوەتەوە.