توركیا 11 چەكداری داعش دەنێرێتەوە فەڕەنسا


ژیان: 
وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، ناردنەوەی ئەو چەكدارانەی داعش كە دەستگیر كراون بۆ وڵاتەكانی خۆیان بەردەوامی دەبێت و سەرەتای مانگی داهاتو 11ی چەكداری بە رەگەز فڕەنسی دەگێڕینەوە. 

سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناخۆی توركیا، رایگەیاند: بەهۆكاری گرژبونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و بەشێك لە وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ماوەیەك ناردنەوەی چەكدارە زیندانیكراوەكانی داعشی راگرتبو.

ناوبراو ئاشكرای كرد كە سەرەتای مانگی داهاتوو 11 چەكداری داعشی بە رەگەزی فەڕەنسی رەوانەی وڵاتەكەیان دەكرێنەوە، دواتریش وڵاتەكانیتر دەست پێدەكات.