پرسیاری خەڵک؛ دۆخی پەنابەرانی کورد لە دەرەوەی وڵات چۆنە؟


ژیان:

بەرنامەی پرسیاری خەڵک شەوی ڕابردوو لە وێب تیڤی ژیان بە تەوەرێکی جیاواز پێشکەشکرا.

لەبەرنامەی پرسیاری خەڵک کە بە میوانداری ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران پێشکەشکرا، باس لە ڕەوشی هاوڵاتیانی کورد کرا لە کەمپەکانی یۆنان و دەرەوەی وڵات و ئەو ئاستەنگییانەی کە دێتە سەر ڕێیان.

هاوکات ناوبراو ئاماژەی بە دەستپێکردنەوەی کۆچی هاوڵاتیان کردووە لە کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات لەماوەی ئەم چەند مانگەی کۆتاییدا.

بەرنامەی پرسیاری خەڵک بەرنامەیەکی کۆمەڵایەتیە و رۆژانە لەلایەن بڵند نەژاد ئامادە و پێشکەش دەکرێت.

"