رۆژئاوای کوردستان؛ لەسەرەتای هێرشەکانی تورکیا ٦١ ژن گیانیان بەختکردووە

یەپەژە

ژیان:

یەپەژە ڕایدەگەیەنێت: له‌ سه‌ره‌تاى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان ٦١ ژن گیانیان بەختکردووە کە لەو ژمارەیە ٢١ ژنی سڤیل هەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا؛ نه‌سرین عه‌بدوڵلا وته‌بێژى یه‌كینه‌كانی پاراستنى ژن_یەپەژە له‌ ئاشکرایکردووە "هه‌ر لەگەڵ هێرشه‌كانى سوپاى توركیا و میلیشیا عه‌ره‌به‌كانى بۆ سه‌ر باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا، تائێستا ٢١ ژنى سڤیل و ٤٠ شه‌ڕڤانى ژن به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌ شه‌هیدكراون".

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەوە جگە لەوەی چه‌ندین جاریش بێڕێزى به‌رامبه‌ر ته‌رمه‌كانیان كراوه‌، هه‌ر وه‌ك پێشتر چه‌ندین به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆیی له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانى به‌ره‌ى نوسرە دوو هەفتە لەمەوبەر له‌گه‌ل سوپاى توركیا هێرشێكى فراوانیان دژى شه‌ڕڤانانى ژن ئه‌نجامداوه‌و ویستویانه‌ ئیراده‌یان بشكێنن، به‌ڵام به‌ توندى وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه‌".