ژیان زانیاری لەبارەی کوژرانی ژنەکەی تاسڵوجە بڵاودەکاتەوە


ژیان:
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردو لە  گەڕەکى تاسڵوجەى شاری سلێمانى، ژنێک بە چەقۆ کوژراوە و تا ئێستاش هۆکارەکەی نازانرێت.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (تۆڕی هەواڵێ ژیان)ی راگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئاگادارکراینەوە لە بونی تەرمێک لە گەڕەکی تاسڵوجەی شاری سلێمانی و تیمەکانمان کە گەیشتونەتە شوینی ڕوداوەکە بینویانە ژنێک بە چەقۆ کوژراوە".

دەشڵێت"روداوەکە شەوی رابردوو بووە و ژنەکە لەگەڵ هاوسەرەکەی و کچێکی کە خاوەنپێداویستی تایبەتن لە ماڵەوە بوون، بەڵام تا ئێستا نازانین ئەو ژنە لەلایەن کێوە کوژراوە و ڕوداوەکە چۆن بووە".

سەبارەت بەوەی کە دەوترێت دز چووەتە سەر ماڵەکە و ویستویەتی پارەی ئۆتۆمبێلێکی فرۆشراوی ماڵەکە ببات ئاماژەی بەوەشکرد" باس لەوەدەکرێت، بەڵام ئەوانە فەرمی نین و  ئێمە لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین و دواتریش ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکەین".

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی" تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە".