لە هەر ٤ مێرمنداڵ یەکێکیان گیرۆدەی مۆبایلە زیرەکەکانە


ژیان:

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لەنێوان ڕەفتار و زیانەکانی تەندروستی مۆبایلە زیرەکەکان.

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە نزیکەی ٢٣٪ی منداڵان و مێرمنداڵان لە بەکارهێنانی هەر جۆرە مۆبایلێکی زیرە دووچاری کێشە یان کەمبونەوەی چالاکی دەبن کە ئەوەش بە جۆرێک لە گیرۆدەبوون ناودەبرێت.                   

ئەو کەسانەی گیرۆدەی مۆبایلە زیرەکەکان دەبن، بەگشتی کەسانێکی ناچالاک و بێ مەیل یان لێ دروست دەبێت، جۆرێکیان لێدێت کە ئەگەر مۆبایلی زیرەکیان بەدەستەوە نەبێت دووچاری دڵەڕاوکێ دەبن.

هاوکات، ئەو کەسانەی گیرۆدە دەبن بە ئامێرە زیرەکەکان، بەئاسانیی تووشی گرفتەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و بێخەوی دەبنەوە.

لێکۆڵینەوەکان دەڵێت: تا ئێستا ئەوە بۆمان ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا خودی مۆبایلە زیرەکاکانن خەڵک بەخۆیەوە گیرۆدە دەکات یان ئەپڵیکەیشنەکانن؟