میران عەلی ئاشكرایدەكات شەبنەم بارانی خۆشەویستیەتی


ژیان:

گۆرانیبێژی لاو "میران عەلی"، ئاشكرایدەكات، خانمە مۆدێل (شەبنم بارانی) خۆشەویستیەتی.

میران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام لە وەڵامی پرسیارێكدا كە لەلایەن یەكێك لە هەوادارەكانییەوە لێیدەكرێت، لەبارەی ئەوەی ئایا خۆشەویستی هەیە دەڵێت"بەڵی خۆشەویستم هەیە"، دواتر لە وەڵامی هەوادارێكی تریدا كە نوسویەتی "دەنگۆی ئەوە هەیە پەیوەندیت لەگەڵ شەبم هەیە، ڕاستە؟"، وەڵامیداوەتەوە و نوسیویەتی "بەڵێ پەیوەندیمان هەیە و خۆشەویستمە".

ئەمە لەكاتێكدایە تا ئێستا ئەو كچە مۆدێلە كوردە بەهیچ شێوەیەك روونكردنەوەی لەبارەی ئەو بابەتەوە بڵاونەكردووەتەوە.