ژیان:
سەردانەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا، لێكدانەوەی جیاوازی لێكەوتەوە، بەرنامەی پێوار میوانداری بورهان رەوف، چاودێری سیاسی كردووە و لێكدانەوە بۆ ئەو پرسە دەكات.
لەوبەرنامەیەدا بورهان رەوف باس لەوە دەكات ئابوری تروكیا رووبەڕوی كێشەیەكی گەورە بووەتەوە، سەردانەكەی بارزانی بەشێكی پەیوەندی بە راگرتنی باڵانسی ئابوری ئەو وڵاتەوە هەیە و بەلایەوە گرنگە كە دەست بەو پەیوەندیانەوە بگرێت.
بەرنامەی پێوار، بەرنامەیەكی سیاسی رۆژانەیە رۆژانە بە بەشداری خەڵكانی شارەزا و ئاگادار لە بابەتە جیاوازەكان گفتوگۆ دەكرێت، بەرنامەكە لەلایەن نیان محەمەد ئامادە و پێشكەش دەكرێت.