لە جیهاندا23%ی گەنجان بە مۆبایلە زیرەكەكانەوە ئاڵودە بوون


ژیان: 
پزیشكە دەرونیەكانی كۆلێژی كینگی بەریتانیا لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر ٤٢ هەزار گەنجی جیهان ئەنجامدا كە تیایدا ئاستی ئاڵودەبونیان بە مۆبایلە زیرەكەكان ئاشكرا كردووە. 

بەگوێرەی ئەو لێكۆلینەوەیە ڕێژەی ئەو كەسانەی وابەستەی مۆبایل دەبن لە زیادبووندایە لێكۆڵینەوەكە لە هەریەكە لە ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریكا، ئەنجامدراوە و تیایدا دەركەوتووە بە ڕێژەی 23% لەسەر ئاستی گەنجانی جیهان وابەستەبوون مۆبایلە زیرەكەكان. 

 بە پێی لێكۆلینەوەكە وابەستەبوونی گەنجان بە مۆبایلە زیرەكەكانەوە كاریگەری خراپیان لەسەر دروست دەكات بە شێوەیەكە دەكرێت وەك نەخۆشی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.