بۆ بردنەوەی بالۆندۆر محەمەد سەڵاح پێش رۆناڵدۆ كەوتووەتەوە


ژیان: 
بەگوێرەی زانیاری دزە پێكراوی میدیاكانی جیهان بۆ براوەی خەڵاتی بالۆندۆری ئەمساڵ جارێكیتر باس لەوە دەكرێت كە ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە براوە دەبێت. 

بە گوێرەی ئەوەی بڵاو كراوەتەوە بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە، لیۆنێل مێسی 446 خاڵی بردووەتەوە و دوای ئەوەیش ڤان دایك 382 خاڵی بەدەستهێناوە. 

بەگوێرەی زانیاریەكان سەرنجراكێشترین زانیاری ئاشكرا بوو ئەوەیە كە محەمەد سەڵاح  179ی بردووەتەوە و پیچش رۆناڵدۆ كەوتووە كە ئەو یاریزانە تەنها 133 خاڵی بەدەستهێناوە.