هەڵوێست كلیپە نوێیەكەی بڵاوكردەوە

هەڵوێست محەمەد

ژیان:
گۆرانیبێژ "هه‌ڵوێست محه‌مه‌د"، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (ئاسمان) بڵاو كرده‌وه‌.

 هەڵوێست ئه‌و گۆرانییه‌ی  له‌ ناو فیلمی سینه‌مایی (په‌یكه‌ری دڵ) گوتووه‌ و هه‌مان گرته‌ی ناو فیلمه‌كه‌دا به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، شوان عه‌توف كاری ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

هه‌ڵوێست خۆی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌، ئه‌فشین شوكری كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌. 

هەڵوێست محەمەد لەدایکبووی شاری هەڵەبجەیە، لە ساڵی 2002 دەستی بەکاری هونەری کردووە و ناوبانگێکی باشی هەیە.