هەناردەی نەوتی کەرکوک کەمی کردووە

بزانە ئەو بڕە چەندە کە لەماوەی دوو مانگدا نێردراو

ژیان:

وەزارەتی نەوتی عێراق ئامارێکی نوێی بۆ هەناردەکردنی نەوت بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت، هەناردەی نەوتی خاوی کەرکوک لەماوەی دوو مانگدا ٨٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە.

عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە؛  مانگی رابردوو له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ دوو ملیۆن و ٣٨١ هه‌زار و ٦٥ به‌رمیل بەوت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه‌ له‌ توركیا، كه‌ رۆژانه‌ ده‌كاته‌ ٧٩ هه‌زار به‌رمیل.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، له‌ ته‌واوی مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا زیاتر له‌ دوو ملیۆن و ٥٧٩ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كرا، له‌ مانگی ئه‌یلولیشدا زیاتر له‌ سێ ملیۆن و ١٦٦ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.

پێشتر وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، پلانێكی ئاشكراكرد تا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی پارێزگای كه‌ركوك بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌ به‌رزبكاته‌وه‌.