ئەنقەرە: ئەمریکا و ئەوروپا پشتیوانی لە کودەتاچیەکان دەکەن


ژیان:

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایدەگەیەنێت: ئێمە بەردەوام دەبین لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی سەرب بە فەتحولا گولەنن، دەشڵێت ئەمریکا و ئەوروپا پشتیوانی دەکەن لەو کودەتاچیانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: بزووتنەوەکەی فەتحولا گولەن کۆتایی پێهاتووە، و ئێمە زانیاریمان هەیە لەبارەی عادل ئۆکسۆز کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی ئەو بزووتنەوەیە.

وتیشی: ئەمریکا پشتیوانی دەکات لە سەرکردەکانی ئەو گروپە و پارێزگاری دەکات لە سەرچاوە داراییەکانیان، واشنتۆن بەباشی زانیاری هەیە لەو سامانە نایاساییانەی کە ئەوان هەیانە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەڵمانیا و ئەوروپاش پارێزگاری دەکەن لە کودەتاچییەکان و ئەو کەسانەی لەژێر چاودێری حکومەتی تورکیادان، ئێمە بەباشی زانیاریمان هەیە لە شوێنی مانەوەی ئەو کەسانە.