ڕاپەرین؛ بڕیارێک درا لەبارەی منداڵی نۆبەرەوە


ژیان:

تەندروستی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت: چیتر ڕێگەنادرێت بەو دایکانەی منداڵی نۆبەرەیان دەبێت و پێویستیان بە نەشتەرگەرییە لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان نەشتەرگەرییەکەیان بۆ ئەنجام بدرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین ئاماژەی بۆئەوە کردووە، ئەو دایكانەی منداڵی نۆبەرەیان دەبێ و پێویستیان بە نەشتەرگەریه، دەبێ لەڕێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە لەنەخۆشخانە حکوومییەکان نەشتەرگەریان بۆ بکرێت.

دەشڵێت: چیتر رێگە نادرێت بەهیچ شێوەیەک ئەو دایکانە رەوانەی نەخۆشخانە ئەهلییەکان بکرێن.

داواشی لە نەخۆشخانە حکومییەکانی دەڤەری راپەڕین کردووە، سەبارەت بەو ژنانەی کە پێشتر بە ئاسایی منداڵیان بووە و نەشتەرگەری مندڵبوونیان بۆنەكراوە، ئەگەر پێویستیان بە نەشتەرگەری بوو، بەهەمان شێوە پێویستە رەوانەی لیژنەی تایبەتمەند بكرێت لە نەخۆشخانە حكومییەكان.