شێروان میرزا رێكەوتنی هەرێم و بەغداد روندەكاتەوە


ژیان: 
شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەرنامەی پێوار رایگەیاند هەریەكە لە وەزیری پلاندانان و دارایی دیاری كراون بۆ ئەوەی لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێم گفتوگۆ بكەن و كار لەسەر رێكەوتنەكە بكەن. 

ناوبراو وتیشی ئەو حكومەتەی ئیستا هەیە كارەكان بەڕێ دەكات تا ئەوكاتەی كەسێكیتر رادەسپێردرێت، بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم. 

بەرنامەی پێوار، بەرنامەیەكی سیاسی رۆژانەیە رۆژانە بە بەشداری خەڵكانی شارەزا و ئاگادار لە بابەتە جیاوازەكان گفتوگۆ دەكرێت، بەرنامەكە لەلایەن نیان محەمەد ئامادە و پێشكەش دەكرێت.

"