خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەمشەو بە فەرمی یەكلایی دەكرێتەوە


ژیان: 
ئەمشەو خاوەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ٢٠١٩ دیاریدەكرێت و سێ خەڵاتی تریش دەبەخشرێن، مەراسیمەكە لە كاتژمێر 10.30 خولەك بە كاتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات. 

مەراسیمەكە لە شانۆی شاتلیە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسیەوە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی ٢٠١٩ی جیهان.

ئەم خەڵاتە بۆ ٦٤یەمین جارە دەبەخشرێت، لە ١٩٥٦ەوە دەستپێكردووە و لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٥ش بە هاوبەشی لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی جیهاندا دەبەخشرا. 

بێجگە لە هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی جیهان، هەر لە ئاهەنگەكەدا باشترین یاریزان لەسەر ئاستی كچان و باشترین یاریزانی لاوی خوار ٢١ ساڵ و باشترین گۆڵچیش دیاریدەكرێن.