ڤان دایك باس لە خەڵاتی بالۆندۆر دەكات


ژیان: 
ڤێرجل ڤان دایك بەرگریكاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی، لەبارەی بردنەوەی خەڵاتی بالۆندۆری ئەمساڵ كە پێشبینی دەكرێت خەڵاتەكە بۆ میسی بێت رای خۆی ئاشکراکرد.

ڤان دایكی هۆڵەندی لەوبارەیەوە بە رۆژنامەی تێلیگرافی بریتانی وتووە: ئەمشەو كەس دۆڕاو نییە شانازی دەكەم لەو ئاستەم بۆ خەڵاتەكە كاندیدبم ئەمەش بەهۆی ئەو ئاستەی وەرزی رابردوو لەگەڵ تیپی وڵاتەكەم و یانەكەم پێشكەشم كردووە.

ئەو ئەستێرە هۆلچەندەی رونیشی كردەوە: یاریزانی زۆر لە ئاهەنگی بالۆن دۆر ئامادەنەبوونە و لەگەڵ ئەوەشدا بەرگرییان لە خەڵاتەكە كردووە، كەواتە با بزانین ئەمشەو چی دەبێت.