سوریا بە فەرمی داوای گەڕانەوەی كێڵگە نەوتیەکانی کردەوە لە ڕۆژئاوای كوردستان


ژیان:

حکوومەتی سوریا داوا لە بەرپرسانی ڕۆژئاوا دەكات دەستبەرداری كێڵگە نەوتییەكان بن و سوریا دەیەوێت بۆ کۆنترۆڵکردنەوەشیان سود لە ئێران و حزبوڵای لوبنان وەربگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ئاژانسە عەرەبییەکان باسیانلەوەکرد: حكوومەتی سوریا داوای لە بەرپرسانی ڕۆژئاوای كوردستان و سەرۆك خێڵە عەرەبەكانی ناوچەكە كردووە، كێڵگەكانی نەوت ڕادەست بکەنەوە بە حكومەتی ناوەندی و دیمەشق دەیەوێت بە هاوكاری ئێران، حزبوڵای لوبنان و گروپە چەكدارە شیعەكانی ئێران و پاكستان جارێكی دیكە كۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بکاتەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن؛ سوننە دەسەڵاتدارەكان و بەرپرسانی كورد لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕازی نابن جارێكی دیكە ناوچەكانیان بخرێتەوە ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی دیمەشق.

هاوکات سوریا داوای كشانەوەی تەواوەتی هێزەكانی ئەمریكای كردووە، كە هاوكاری شەڕڤانانی كورد دەكەن.