هەفتانین؛ ١٦ سەربازی تورکیا کوژران


ژیان:

هێزەکانی پاراستنی گەل_ هەپەگە ڕایگەیاند: لە چالاکیەکەیاندا لە دژی سووپای تورکیا لە هەفتانین ١٦ سەرباز کوژراون و زرێپۆشێکی جۆری ڕەئۆ-ش تێکشکێندراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە؛ هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی 'جەنگی هەفتانین'، لەدژی سوپای تورکیا، ڕۆژی ١ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠١:٤٠ خولەک لە گردی کۆنفرانسی گەورە، لە چوار قوڵەوە حەشارگە، مۆڵگە و ئۆتۆمبێلەکانی سوپای تورکیایان بەئامانج گرتووە.

دەشڵێت: لەو چالاکییەدا ١٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران، زرێپۆشێکی جۆری ڕەئۆ تێکشکێندراوە و حەفارەیەکیش گورزی لێدراوە.