ژیان:
سوپای تورکیا
ناوچەی تل ڕەفعەت سەر بە کانتۆنی شەهبای تۆپباران دەکات و بەپێی زانیارییەکان ٩
هاوڵاتی سڤیل گیانیان بەخت کرد.
دوانیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەممە سوپای تورکیا دەستیکردووە بە تۆپبارانکردنی ناوچەی تل ڕەفعەتی سەربە کانتۆنی شەهبا و تا ئێستا تۆپبارانەکە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ٩ هاوڵاتی سڤیل گیانیان بەختکرد و ١٠ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
ئەوەش ئاشکرا کراوە؛ یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی گولـلە تۆپێکەوە قاچێکی پەڕیوە.