دوکان؛ هەزاران مریشکی مردارەوەبوو لە ناوبران


ژیان:
لیژنەی هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی دوکان دەیان مریشیکی مردارەوەبویان لە دەواجینێکی سنورەکە لە ناوبرد.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای دوکان ڕایگەیاند، دوای ئاگادار کردنەوەیان لە بوونی دەیان مریشکی نەخۆش و بە هەزاران مردارەوە بوو، لە دەواجنێکی سنوری قەزای دوکاندا، چونەتە دەواجنەکەو پاشان توانراوە ئەو سەدان مریشکە بەشێوازێکی ڕێپێدراو لە ناو بەرن، بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری مرداربوونەوەکەیان بدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، نزیکەی چوار هەزار مریشک بووە و دوای پشکنین بۆ مریشکەکانی تر کراوەو هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە.