کەشناسی بڕی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردوی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە


ژیان: 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڕی بارانبارنی 12 كاتژمێری رابردوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین باران له‌ قه‌زای كه‌لار باریووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردودا زۆرترین رێژه‌ی باران له‌ قه‌زای كه‌لار باریووه‌ و بڕه‌كه‌ی 36.2 ملم بووه‌، کەمترین رێژەش لە حاجی ئۆمەران باریوە کە 0.4 ملم بووە.