رۆژئاوای کوردستان؛ دوو ڕۆژ ماتەمینی ڕادەگەیەندرێت بۆ شەهیدانی تەل رەفعەت


ژیان:

ئەنجوومەنی جێبەجێکاریی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ماوەی دوو ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند بۆ شەهیدانی تەل ڕەفعەت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی جێبەجێکاری، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، دوو رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاند، بۆ رۆحی شەهیدان و قوربانیانی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەی تەلرەفعەت.

ئێوارەى دوێنی دووشەممە، لە رۆژئاواى کوردستان، سوپاى تورکیا تۆپبارانى ناوچەیەکی شارۆچکەى تەلرەفعەتى سەر بە هەرێمى عەفرینى کرد و بەهۆیەوە ١٠ هاوڵاتى مەدەنى گیانیان بەختکرد کە هەشتیان منداڵن و تەمەنیان خوار ١٥ ساڵە و ٢١ هاوڵاتى دیکەش برینداربون.