ئاماری کوژراوان بڵاوکرایەوە لەدوای ئاگربەستەکەی تورکیا


ژیان:

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایدەگەیەنێت: ٦٧ هاوڵاتی سڤیل لەهێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان کوژراون.

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئامارێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ قوربانیانی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، به‌دیاریكراویش ئاماری ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ تیایدا ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراوه‌.

به‌پێی ئاماری هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیک_ هەسەدە، توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ١٤٣ هێرشی زه‌مینی و ٤٢ هێرشی ئاسمانی به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و ١٤٧ بۆردومانی به‌ تانك و تۆپ بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە.

به‌هۆی سه‌رجه‌م ئه‌و بۆردومان و هێرشانه‌شه‌وه‌، ٦٧ هاوڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیان بەختکردووە  و ٢١٤ دیكه‌ش برینداربوون و ٦٤ هه‌زاری دیكه‌ش ئاواره‌ بوون كه‌ زۆربه‌یان مه‌سیحین.