ھۆکارەکانی لەرزینی دەست و پەنجەکان


ژیان:
له‌رزین یه‌کێکه‌ له‌ حاڵه‌ته‌ باوه‌کانی کۆئه‌ندامی ده‌مار، ڕه‌نگه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی بێت یا ببێته‌ دیارده‌یه‌کی درێژخایه‌ن، سه‌ره‌تا ته‌نها ده‌ست ده‌له‌رزێت، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ دواتر سه‌ر و قاچ و شوێنه‌کانی تری جه‌سته‌ بگرێتەوە.

دکتۆر هه‌ڤین که‌مال شاه محمد، پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج، شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری هۆکارەکانی لەرزینی دەست و پەنجەکان دەخاتە روو:

1- هۆکاری بۆماوه‌یی: به‌ بۆنه‌ی تێک چوونێک له‌ جینه‌کانه‌وه‌ ڕوو ده‌دات و نه‌خۆشی نیه‌ و ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ دایک یان باوک هه‌ی بێت ؛ مناڵه‌کانیان ئه‌گه‌ریان زیاتره‌ تووش بن.

2- توشبوون به‌ نه‌خۆشی غووده‌ی سام یان ژه‌هراوی.
3- که‌می ڤیتامین B 12 .
4- نه‌خۆشی پارکنسۆن .
5-دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له‌ ناو خوێن .
6- سستی و تێک چوون و له‌ناوچوونی ده‌ماره‌کان: هۆکاری زۆره‌ وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره‌ ، جه‌ڵته‌ی مێشک ، ژه‌هراو بوون به‌ ڤیتامین B 6 ، هتد.
7- نه‌خۆشی ڕه‌قبوونی شانه‌و خانه‌ جیاوازه‌کان multiple sclerosis .
8- به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان که‌ مادده‌ی دۆپامینیان تێدایه‌.
9- فشاری ده‌روونی یان جه‌سته‌یی زۆر و دڵه‌ڕاوکێی به‌رده‌وام.
10- خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له‌و خواردنه‌وانه‌ی ماده‌ی کاڤایینان تێدایه‌ وه‌ک چا و قاوه‌.
11- پاش وازهێنان له‌ خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان : بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی و دواتر نامێنێت .
12- پیس بوونی ژینگه‌ و ئاو وهه‌وا .
13-ته‌مه‌ن : له‌ پاش ته‌مه‌نی ٤۰ ساڵی دا زیاتره‌.