حاڵەتێکی دیکەی نەخۆشیە دەگمەنەکە لە هەولێر تۆمارکرا


ژیان: کۆچەر عەزیز
وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى رایدەگەیەنێت، حاڵەتێکی دیکەی ئەو نەخۆشییە تۆمارکرا کە خوێن بە دەم و لوت و گوێیدا دێتە خوارەوە.

محەمەد قادر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، لە دوو رۆژی رابردودا حاڵەتێکی دیکەی ئەو نەخۆشییە تۆمارکراوە کە خوێن دەم و لوت و گوێیدا دێتە خوارەوە، دوای ئەوەی کە لە چەند رۆژی رابردودا حاڵەتێکی دیکەی ئەو نەخۆشییە لە شاری هەولێر تۆمارکرا.

وتیشی: سەرجەم پشکنینەکانی ئەو نەخۆشەی پێشوتر دەرچووە هیچ حاڵەتێکی مەترسیدار نییە، وەزیری تەندروستیش هەموو ئامادەیەکی دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی.

دەشڵێت: ئەو نەخۆشییە مەترسی گواستنەوەی نییە، حاڵەتی دووەمیش جارێ پشنینەکانی دەرنەچووە.

لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، حاڵەتێکی دیکەی نەخۆشییەکە بەناوی خاتوو (زەیتون یوسف نبی) تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی قەزای ئاکرێ بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.