تەقینەوەیەك لە سەرێكانی روویدا


ژیان: 
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە رۆژئاوای كوردستان 2 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری سەرێ كانی لە رۆژئاوای كوردستان كە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیایە، 2 كەس گیانیان لەدەست دا و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون.

تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا چەندین تەقینەوەی هاوشێوە لەو ناوچەیە روویداوە.