هەسەدە ئەنجامی شەڕی لە 24 كاتژمێری رابردووی بڵاو كردەوە


ژیان: 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هیزەكانی سوریای دیموكراتی ئاماری ٢٤ كاتژمێری بەرخۆدانی شەرەفی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، هێرشی داگیركەری دەوڵەتی تورك و چەتەكانی بەردەوامە.

ڕاگەیەنراوەكەی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

تل تەمر
دوێنی دوای نیوەڕۆ سەنگەرەكانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی لە گوندی ئوم ئەل كێفێ بۆمبەباران كران.
عەین عیسا
سوپای توركی داگیركەر و چەتەكانی دەوروبەری گوندی كۆرل و ئەل كوردیان تۆپباران كرد. لە ئەنجامی تۆپباراندا ژیانی مادی بەر ناوچەی نیشتەجێبوونی خەڵكی مەدەنی كەوت."