گەرمیان؛ لە ئەنجامانی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلدا کەسێک گیانی لەدەستدا


ژیان:

لەسەر ڕێگای کەلار -کفری بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە کەسێک گیانی لەدەست دا.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار-کفری نزیک گوندی "حەسیرە" لە نێوان سێ ئۆتۆمبیل(تویوتا کرۆلا و مسیۆبۆشی بارهەڵگر وکیا بارهەڵگر) پێکدادان رویداوە، لە ئەنجامی روداوەکە شۆفێری تویوتا کرۆلاکە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

دەشڵێت: مەفرەزەکانی هاتوچۆ دەست بەجێ گەیشتنە سەر ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕودانی روداوەکە بەردەوامە.