بۆ رووبەروبوونەوەى داعش سێ فەوجى پێشمەرگە رەوانەى گەرمیان کران


ژیان:

 وەزارەتى پێشمەرگە بۆ رووبەروبوونەوەى چەکدارانی داعش لە سنورەکە سێ فەوجى پێشمەرگە بە چەکى قورسەوە رەوانەى گەرمیان کران.

ماوەیەکە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و خانەقین زیادیکردوە و بەرپرسانی هەرێمیش رایانگەیاند، داعش خەریک خۆ رێکخستنەوەیە و داوایان لە هێزەکانی هاوپەیمانان کرد کە هاوکار بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش.

بە یانی ئەمڕۆ هەینی، سێ فەوجی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری سەربازى و مستەفا چاوڕەش فەرماندەى هێزەکانى ٧٠ و ژمارەیەک لە فەرماندەکانى دیکەى پێشمەرگە سەردانی سنورەکەیان کرد بۆ دانانى نەخشەو پلانى رووبەرووبوونەوەى ئەو چەکدارانە.

لەماوەى دوو هەفتەى رابردوودا چەکدارانى داعش دوو جار هێرشیان کردوەتە سەرهێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانەو، لە ئەنجامدا  سێ ئاسایش و سێ پێشمەرگە شەهید بوون.