کەلار؛ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا


ژیان:
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامی پشتێنەی قەزای کەلار شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەرعلی جەمال قەدووری، راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر شەقامی پشتێنەی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتاهایلۆکس وەرگەڕا لەئەنجامدا شۆفێرەکەی بەناوی (علی حسین محمود) لەدایکبووی 1972 دانیشتووی ناحییە ڕزگاری سەربەقەزای کەلار گیانی لەدەستدا.   

پۆلیس دەشڵێت" لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".