ئاکەپە: هەر رەخنە گرتنێك لە توركیا بنەمای نییە


ژیان:

وتەبێژی ئاکەپە دەڵێت: وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دەزانن توركیا خاوەنی چ هێزێكە، بۆیە هەر رەخنە گرتنێك لە توركیا بنەمای نییە، دەشڵێت پلانی دروستكردنی ناوچەی ئارام ئامادەیە و ناتۆش پشتگیریی كردین.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکەپە ڕایگەیاند: توركیا پلانی دروستكردنی ناوچەی ئارامی ئامادەیە و ئەو بابەتەش لە كۆبوونەوەی لووتكەی ناتۆدا باسی لێوە كراوە و ئەوانیش بە ئەرێنی وەڵامیان داوینەتەوە و پشتگیریان لێکردووین.

ئاماژەی بەوەشدا "فەڕەنسا و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دەزانن توركیا خاوەنی چ هێزێكە و، دەشزانن توركیا لە ناتۆ خاوەن لاپەڕەیەكی زۆر پاكە، بۆیە هەر رەخنە گرتنێك لە توركیا بنەمای نییە".