داوای دادگاییکردنی عادل عەبدولمەهدی دەکرێت


ژیان:

نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: پێوستە عادل عەبدولمەهدی دوای دەستلەکارکێشانەوەی دادگایی بکرێت.

کەیلی كرافت، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئێوارەی دوێنێ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دەسەڵاتدارانی عیراق نابێت توندوتیژی لەدژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بەكاربهێنن، لە بارەی عیراقەوە دانیشتنێكی نائاسایی سازدەكەین و هیچ پێشێلكارییەك لەدژی خۆپیشاندەران قبوڵ ناكەین.

ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە عادل عەبدولمەهدی دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرانبەر بەو پێشێلکاریانەی بەرانبەر بە خۆپیشاندەران کراوە دادگایی بکرێت.

ڕاشێگەیاند: لەئێستادا لەبارەی عێراقەوە ڕاوێژكردن هەیە و زۆریش گرنگە بە ڕاشكاوی و لە دڵەوە قسەبكەین لەبارەی ئەوەی كە چی لە عێراق ڕوودەدات.