وادەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا


ژیان:

بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابوری لە سبەینێ یەکشەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە بکات.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی هەواڵی ژیان)، رۆژی یەکشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2019 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

هەروەها رۆژی دووشەممە ٩ی كانونی یه‌كه‌م مووچەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ی پێشمه‌رگه‌ دابەشدەکرێت.

بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی دابەشدەکرێت.