هاتوچۆ له‌ چیای ئه‌زمه‌ڕ راگیرا


ژیان:

ئه‌مڕۆ شەممە به‌هۆی په‌ككه‌وتنی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر‌، بۆ ماوه‌یه‌ك هاتوچۆ له‌ شه‌قامی چیای ئه‌زمه‌ڕ راگیرا.

رادیۆ ترافیكی سەر بە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قامی چیای ئه‌زمه‌ڕی شاری سلێمانی په‌كی كه‌وت.

ئەوەش له‌ كاتێكدایه‌، شه‌پۆلێكی به‌فر و باران بارین ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌.