هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی سەدر


ژیان:

کەمێک پێش ئێستا لە شاری نەجەف بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر ماڵی موقتەدا سەدر.

ساڵح محه‌مه‌د عێراقى، نزیكە له‌ موقته‌دا سه‌در رایگەیاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته‌ مزگه‌وتى حه‌نانه‌، كه‌ خانه‌واده‌ى سه‌درییه‌كانى تیادا نیشته‌جێى ده‌بن.

ساڵح محه‌مه‌د عێراقى، كه‌ به‌ نزیك و زمانحاڵى موقته‌دا سه‌در داده‌نرێت، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: دواى ئه‌وه‌ى به‌ به‌رژه‌وه‌ندییمان زانى كه‌ بڵاویبكه‌ینه‌وه‌، ده‌ڵێم، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر حه‌نانه‌ (الحانه‌).