ئێران لەعێراق بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای بەئامانج گرتووە؟


ژیان:

بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت: کە پێدەچێت کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی هەبێت لەو هێرشەی ڕۆژی پێنجشەممە کرایە سەر بنکەی سەربازیی بەلەد لە عێراق.

بەرپرسێکی ئەمریکی ئەمڕۆ شەممە بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە: رۆژی پێنجشەممە هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازیی ئێمە لە بەلەد و هێرشەکەش ئاسمانیی نەبووە لەڕێگەی دوو کاتیۆشا.

ئاماژەی بەوەشکردووە؛ ئێمە چاوەڕێی تەواوبووونی لێکۆڵینەوەکان دەکەین، بەڵام گەر سەیرێکی ڕووداوەکانی ڕابردوو بکەین ئەگەری زۆرە کە ئێران لەپشت ئەو هێرشەوە بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ هەینی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقە لە خۆپیشاندەران کراوە و زیاتر لە ١٥ خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە.