پۆلیسی سلێمانی: 17 تۆمەتبار دەستگیركران


ژیان:
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 17 تۆمەتباری لەماوەی هەفتەی رابردوودا راگەیاند.

 لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی حەڤدە تۆمەتبار دەستگیردەكەن بەجۆرێك :

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی 14ی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان.

- دەستگیركردنی شەش تۆمەتبار بەپێی ماددەكانی (289 و 298) ی یاسای سزادان كە تۆمەتباران هەستاون بە بەكارهێنانی بەڵگەنامەی ساختە .

- دە تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی ماددەكانی 443 و 446 و چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی .

دەشڵێت" لەئێستادا پەراِوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە.