كاوە عەبدولقادر: حكومەت زۆر بڕیاریداوە بەڵام جێبەجێ نەكراون


ژیان:
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی حكومەتی هەرێم دەكات و دەڵێت زۆر بڕیار دراوە، بەڵام جێبەجێ  نەكراون و وەك خۆیان ماونەتەوە. 

كاوە عەبدولقادر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ، لەبەرنامەی پێواری وێ تیڤی ژیان، رایگەیاند، زیاتر لە 100 رۆژە حكومەتی هەرێم سوێندی خواردووە و كارنامەیەكی راگەیاندووە ئەوەی گرنگە پێویستە هەڵسەنگاندن بكرێت بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا چەندی ئەو كارنامەیە جێبەجێكراوە. 

ئەو رونیكردەوە بە باوەڕی ئەوان زۆر كاریان جێبەجێ نەكردووە كە دەبوو تا ئێستا جێبەجێ بكرایە بەڵام نەكراوە بۆ نمونەش گێرانەوەی یاسای چاكسازی بۆ پەرلەمانی كوردستان. 

بەرنامەی پێوار، بەرنامەیەكی سیاسی رۆژانەیە رۆژانە بە بەشداری خەڵكانی شارەزا و ئاگادار لە بابەتە جیاوازەكان گفتوگۆ دەكرێت، بەرنامەكە لەلایەن نیان محەمەد ئامادە و پێشكەش دەكرێت.

"