كۆیە؛ لە رووداوێكی هاتوچۆدا كوڕو باوكێك گیانیان لەدەستدا


ژیان:
شەوی رابردوو لەسەر ڕێگای سەرەکی سێگردکانی سنووری شاری کۆیە، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستدا.

زاھیر محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە ڕاگەیاند، لەئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای (سێگردکان - قوشتەپە)،دوو ھاووڵاتی کە کوڕ و باوک بوون گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

وتیشی، کوڕ و باوکەکە دانیشتووی شارەدێی قوشتەپەن و لەکاتی گەڕانەوەیان لە شارەدێی تەقتەق تووشی ئەو ڕووداوە بوونە.