سۆران؛ ژنێك لەلایەن دراوسێكەیانەوە كوژرا


ژیان:

ئێوارەی دوێنێ ژنێکی تەمەن 42 ساڵ لە قەزای سۆران بەدەستی دراوسێیەكیان کوژرا و بکوژەکەش خۆی رادەستی پۆلیس کردوە.

شیروان خالید وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەو توندوتیژی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، ئەو ژنە خاوەنی سێ منداڵە و ژنی ماڵەوە بووە بۆ کارێک سەردانی ماڵی دراوسێیەکانی کردوە، بەڵام کوڕێکی ماڵەکە سەرقاڵی دەمانچە بووە و گولە لەدەستی دەرچووە و بەر ژنەکە کەوتوە و گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆمەتبارەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و ڕاستەوخۆ خۆی ڕادەست کردووە، دانی ناوە بە وەی کە بە هەڵە لێیداووە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە لێکۆلێنەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.